هــهلـــی كــار لـــه كــۆمـپـانـیــا نــهوتــیــهكـــان
*سعود هاشم له كوردستان و عێراق، بێكاری و نه‌بوونى هه‌لی كار چۆته قۆناغێكى مه‌ترسیدار، حكومه‌تیش له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و سوپا زۆره‌ى بێكار و گه‌نجانى ده‌رچووى دانه‌مه‌زراو و بێ ئه‌زموون تا ئێستا خاوه‌ن پلان و پرۆگرامێكى تۆكهمهى دیاریكراو نیه له پێناو سود وه‌رگرتن له توانا و لێهاتوویی ئه‌و گه‌نجانه به تایبه‌ت له سێكته‌رى وزه‌دا. لەگەڵ ئیمزاکردنی گرێبەستی بەرهەمهێنانی هاوبەشی (PSC)حکومەتی هەرێمی کوردستاندا، کۆمپانیاکانی نەوت بڕە پارە یان پاداشتێک دەدەن بۆ بەرنامەی بنیاتنانی تواناکان و پێگه‌یاندنى گه‌نجان ، پارەکە لە سەرەتادا دەبەخشرێت بۆ پشتگیریکردنی بەرنامە کۆمەڵایەتیە گەورەکان لەوانەش پەرەپێدانی ژێرخانی ئابووری. ئەم بره پارانه بۆ پشتگریکردنی پرۆژەکانی وەک نەخۆشخانە، نیشتەجێبوون، قوتابخانە، زانکۆ، وێستگەکانی چارەسەرکردنی ئاو، فریاگوزاری مرۆیی، ئاساییش و هەروەها بۆ بەرنامە پیشەیی و تەکنیکیەکان و خوێندنی باڵا بەکاردەهێنرێن لەپێناو یاریدەدانی گەشەی هێزی کاری کوردستاندا، به كۆی گشتى كۆمپانیاكان به‌شداریان له بنیاتنانى پرۆژه‌ى ستراتیجی زۆر لاوازه و له ئاستی پێویستدا نیه و هاوكاریه‌كان به كۆی گشتى خۆی له دروست كردند چه‌ند پرۆژه‌یه‌كى لاوه‌كى وه‌ك قیرتاو كردنى چه‌ند رێگایه‌كى دووره ده‌ست و دروست كردنى هۆڵی بۆنه‌كان و چه‌ند شتێكى دیكه ده‌بینێته‌وه ، كه ده‌كرا له كوردستان ئه‌م كۆمپانیا سهركارانه به پێی گرێبه‌ست رۆڵیان هه‌با له بونیادنانى پرۆژه‌ى ستراتیجی و خستنه‌سه‌ر كارى گه‌نجانى هه‌رێمى كوردستان كه له‌و ریگایه‌وه ده‌كرا به‌شێك له رێژه‌ى بێكاری له هه‌رێمى كوردستان كه‌م بكرابوایهوه . سەرباری ئیمزاکردن لەسەر پاداشتەکانی بنیاتنانی تواناکان، کۆمپانیاکان بڕە پارەیەکی تریش دەدەن بۆ بنیاتنانی تواناکان کاتێک نەوتی قازانج (profit oil) بەرهەمدەهێنن، کە لە 2012 دا بریتی بووە لە سەدا 2.4 بۆ 4.8 ی نەوتی قازانج. به‌شێكی گرنگی گرێبه‌ستى نه‌وت كه له‌گه‌ل كۆمپانیاكان ده‌كرێ به‌رپرسیاره‌تى كۆمپانیا نهوتیهكانه له (دامه‌زراندن و پێگه‌یاندن و پێشخستنى كارمه‌ندان و پێگه‌یاندنى گه‌نجان)ه. ئه‌و پاره‌یه‌ى لە گرێبەستەکانی بەرهەمهێنانی هاوبەشدا بۆ بەرنامەکە تەرخانکراوە و بە پێی یاساش داوالێکراون ئاسانکاری بکەن لە گەشەپێدانی هێزێکی کاری ناوخۆیی تۆکمە و خزمەتگوزاری و ژێرخانێکدا کە لە داهاتوودا پشتی پێ ببەسترێت. بەرنامەکانی خستنەسەرکاری قوتابیانی زانکۆ یارمەتیدەرن لە فراوانکردنی هێزی کاری ناوخۆییدا. له‌ئێستادا پێویسته سه‌نته‌رێكى راهێنانى تۆكمه و خاوه‌ن بریار په‌ره‌ی بێ بدێت ده‌سه‌ڵاتى هه‌بێ به‌سه‌ر كۆمپانیا سه‌ركاره‌كان بۆ پشتگیریکردنی دامەزراندنی ده‌ستى كاری ناوخۆیی لە ته‌واوى کەرتى وزه‌دا. به‌داخه‌وه له هه‌رێمى كوردستان به‌شێوه‌یه‌كى سیسته‌ماتیك ههلیكارهكان رێكنه‌خراون و دامه‌زراندنه‌كان به‌شێكیان به رێگه‌ى پێشكه‌شكردنى راسته‌وخۆیه و به‌شێكى دیكه‌ى له‌رێگه‌ى په‌یوه‌ندى كه‌سی و په‌یوه‌ندى كۆمه‌ڵایه‌تیه . ئه‌گه‌ر چی دتاكانى حكومه‌تى هه‌رێم باس له به‌رزبوونه‌وه‌ى رێژه‌ى ده‌ستى كاری ناوخۆیی له كۆمپانیاكان ده‌كات كه رایانگه‌یاندووه ده‌ستى كاری ناوخۆیی له‌سه‌رووی 70%یه به‌ڵام ئه‌مه ته‌نها پیشه گشتیه‌كانى ناو كۆمپانیاكانه و هێشتا نه‌توانراوه تایبه‌تمه‌ندیه دهگهمهنهكان به رێژه‌ى %50 شاره‌زاییه‌كان بگوازرێته‌وه بۆ كارمه‌ندى ناوخۆیی. سوریایه نمونه‌یه‌كى سه‌ركه‌وتووی به ناوخۆیی كردنی ده‌ستى كاری سێكته‌رى نه‌وت و گازه له ناوچه‌كه، كه له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكى وه‌به‌رهێنان له نهوتو گازدا به‌رنامه‌ى دامه‌زراندن و بهخۆماڵى كردنى ده‌ستى كاریان راگه‌یاند و له‌ماوه‌ى ته‌نها 5 ساڵ 90% شاره‌زاییه‌كانیان گواسته‌وه بۆ كارمه‌ندی نێوخۆیی و توانرا سه‌رجه‌م پرۆسه‌كانى كه‌رتى وزه به‌ڕێوه ببه‌ن. حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پێویسته به‌رنامه‌یه‌كى تۆكمه دامه‌زرێنێ بۆ خستنه سه‌ركار و پێگه‌یاندنى كارمه‌ندانى ناوخۆیی و جێگرتنه‌وه‌ى ئه‌و بیانیانهى كه خه‌رجیه‌كى زۆر و بردنى داهاتێكى زۆریان له‌سه‌ر داهاتى گشتى دروستكردووه. سێكته‌ری وزه‌ی هه‌رێمى كوردستان له دۆخی ئێستادا و به به‌رنامه‌یه‌كى گشتگیر و پوخت له توانایدایه ته‌نها له سێكته‌ری وزه‌دا زیاتر له 1500 تا 2000 گه‌نجی هه‌رێمى كوردستان جێبكاته‌وه له‌م سێكته‌ره و ئه‌م بواره. پێویسته كۆمپانیا نه‌وتیه‌كانیش ملكه‌چی ژماره‌یه‌ك رێنمایی و دیسپلین بكرێن له لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه بۆ وه‌رگرتنى زۆرترین رێژه‌ى كارمه‌ند و كردنه‌وه‌ى خۆلی فێركاری به كۆمه‌ڵ و ناردنه ده‌ره‌وه‌ى قوتابیه داهێنه‌ره‌كان و خاوه‌ن به‌هره‌كان ، چونكه داواجار واده‌كات له كه‌مترین ماوه هه‌رێمى كوردستان ببینه خاوه‌ن ستافێكى لێهاتووى تهكنیكهلی و خاوه‌ن بروا و متمانه به‌خۆ بوو بۆ به‌رێوه‌بردنى ته‌واوى پرۆسه‌كانى نه‌وت و گاز و وزه به بێ پشتبه‌ستن به كارمه‌ندى بیانى. *بەڕِێوەبەری رێكخراوى پەیمانگەی كوردستان بۆ وزە
